هومام حه‌مودی‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو زانكۆكان ده‌كات كه‌ كورسی‌ خوێندنی‌ باڵا بۆ قوتابیان زیاد بكه‌ن

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، داوای‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو زانكۆكان كرد كه‌ كورسی‌ خوێندنی‌ باڵا بۆ قوتابیانی‌ دبلۆم وماجستێر ودكتۆراه زیاد بكه‌ن.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌ قۆناغی دوای‌ داعش پێویستی‌ به‌توێژه‌كانی‌ زانستی‌ وئه‌كادیمی چالاك له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه‌، بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ فه‌رمانبه‌رێتی‌ له‌ ده‌زگاو وه‌زاره‌ته‌كاندا سه‌ره‌ڕای‌ ڕۆڵی گرنگی ئه‌و كادرو فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوودا.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ رایگه‌یاند كه‌ كار ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی‌ خواسته‌كانی‌ خوێندكارو قوتابیان وره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیان له‌ ژیانێكی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وئه‌كادیمی سه‌ركه‌وتوو.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com