سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له سكرتێری حیزبی شیۆعی عیراقی ده‌كات ودووپاتیده‌كاته‌وه كه هاوڵاتیبوون مه‌رجی سه‌ره‌كیه بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی فره ئاین و كه‌لتورو ئاینزاكانی وه‌كو عیراق
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له سكرتێری حیزبی شیوعی عیراقی دكتۆر رائید فه‌همی و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش وره‌وشی سیاسی وڵات وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ كرا.
سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی هێزه‌كانمان هه‌مووی به‌هۆی بڕوابوونی عیراقیه‌كان به دادوه‌ری جه‌نگه‌كه‌یان وبوێریان له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر وده‌ركردنی تیرۆریستان له‌خاكه‌كه‌یان.
جبوری رونیكرده‌وه كه هاوڵاتیبوون مه‌رجی سه‌ره‌كیه بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی فره ئاین و كه‌لتورو ئاینزاكانی وه‌كو عیراق وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت هێشتا پێویستی به‌كاركردنی به‌رده‌وام هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وای گفتوگۆی بنیاتنه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی به‌رده‌م وڵات‌دا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستای عیراق وناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت قورس و هه‌ستیاره وئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌بێ جیاوازی هاوكاری به‌رده‌وامی یه‌كتر بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك وپاراستنی ماڵه‌كه‌مان كه عیراقه.