سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در ده‌كه‌وێت وتاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی له‌گه‌ڵدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، چاوی به سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در به‌ڕێز هادی عامری كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وئاسایش له عیراق كرا وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی كاركردن بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا كرایه‌وه.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كێك له گرنگترین دۆسیه‌كان كه پێویسته له قۆناغی داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ولابردنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌رێگه‌ی لیژنهكانیهوه وله‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای پێویستدا، پاڵپشتی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌قامگیری وگه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی هێزه‌كانمان له شه‌ڕی موسڵدا، ئه‌ركی پلاندانان وبیركردنه‌وه بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موومان وپێویسته كار بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كان.