سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ ده‌كه‌وێت وجه‌خت له‌سه‌ر زیادكردنی‌ دیدارو گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ دوای‌ قۆناغی‌ داعش ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، چاوی‌ به‌سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بواری‌ ئاسایش وسیاسی وڵات وناوچه‌كه‌ وچۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ ودۆسیه‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بنه‌مای‌ هاوبه‌شی‌ به‌هێزبكه‌ین ویه‌كده‌نگی نشتیمانی‌ له‌دۆسیه‌ گرنگه‌كاندا جێبه‌جێ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ گه‌ل چاوه‌ڕێی‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌و گرفته‌كان بدۆزنه‌وه‌ ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ چڕكردنه‌وه‌ی‌ دیدارو گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ پێداویستیه‌كانی‌ ئه‌و قۆناغه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ گرنگه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ قۆناغی‌ داعش كه‌ پێویستیمان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ متمانه‌یی‌ وئارامی‌ وبه‌شداریپێكردنی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌دروستكردنی‌ بڕیاردا هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ :” كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ده‌ست به‌ پرۆژه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بكه‌ین وه‌كو باشترین چاره‌سه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ وڵات، به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ ده‌ستی‌ تیرۆر.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌:” دوای‌ سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كانی‌ هێزه‌كانمان له‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵ، ئێستا ئێمه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌ركی‌ بیركردنه‌وه‌داین بۆ قۆناغی‌ داهاتوو وخۆئاماده‌كردن بۆ دۆسیه‌ نشتیمانیه‌كان ودوباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ وێرانبووه‌كان”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com