سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی بهسهرۆكوهزیران ده‌كه‌وێت وجه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وبه‌هێزكردنی متمانه له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستور ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، چاوی بهسهرۆكوزیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی سیاسی وبواری ئاسایش وبه‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان وهاوكاری مرۆڤی له شاری موسڵ وچۆنیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان وبه‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وجێبهجێكردندا تاوتوێكرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته سوود له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش له موسڵ وه‌ربگیرێت بۆ ته‌واوكردنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی تر و رونیكرده‌وه كه وڵات پێویستی به كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌یه دوای له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئه‌ویش له‌رێگای به‌شداریكردنی هه‌موومان له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به گرنگی كاركردن بۆ به‌رده‌وامبوونی سه‌قامگیری له عیراق وگرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ به‌هێزكردنی برایه‌تی وبنیاتنانی هاوبه‌ش له‌ژێرسایه‌ی ده‌ستوردا كرد.
له‌كۆتاییدا جبوری داوایكرد كه گفتوگۆی به‌سوود وڕاشكاوانه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان وگه‌یشتن به تیڕوانینێكی یه‌كگرتوو بۆ هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م وڵات‌دا.