ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات و كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چوار پرۆژه‌ یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8/7/2017 له‌ سێیه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ چواره‌می‌ یاسادانانی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 213 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر دروشم و مۆری‌ كۆماری‌ عیراق ده‌دات و كۆتایی‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م و دووه‌می‌ چوار یاسا دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازی‌ زیندانیان كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ویاسایی وئاسایش و به‌رگری‌ ومافی‌ مرۆڤه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای دروشم ومۆری‌ كۆماری‌ عیراق ژماره‌ (85)ی‌ ساڵی‌ 1965 كه‌ لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری‌ وڕاگه‌یاندن و یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ فیدرالی‌ هه‌مواركراو بۆ ساڵی‌ 2017 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ دووه‌م بۆ یاسای بانقی ناوه‌ندی‌ عیراقی كه‌ به‌پێی‌ فه‌رمانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هاوپه‌یمانی‌ كاتی‌ (هه‌ڵوه‌شاو) ژماره‌ 56 له‌ساڵی‌ 2004 ده‌رچووه‌ وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێك هێنا وتاوتوێی‌ پێشنیاری‌ یاسای‌ یه‌كێتی‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی‌ عیراقی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ورۆشنبیری‌ و یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی‌ بابه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی‌ ده‌زگاو و ده‌سته‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت به‌وه‌كاله‌ت كرد كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار ئه‌حلام حوسه‌ینیه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن داوای‌ له‌ په‌رله‌مانتار ئه‌حلام حوسه‌ینی كرد كه‌ ره‌شنووسێكی‌ راسپارده‌كان ئاماده‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بخرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 10/7/2017 هه‌ڵگیرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com