سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له ده‌زگاكانی ئاسایش ده‌كات كه رێوشوێنه‌كانی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی ده‌ستگیركراوه‌كانی جورف ئه‌لسه‌خر وكاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كه‌سوكاری خۆیان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه كه عیراقیه‌كان پێویستیان به ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن وتێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان وئه‌وان چاوه‌ڕێده‌كه‌ن له‌قۆناغی تاریكی داعش رزگاریان ببێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه كێشه‌كانی تر به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی بواری ئاسایش و خزمه‌تگوزاری، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س هێشتا سوورن له‌سه‌ر سه‌رپێچیكردنی یاسا وئه‌نجامدانی كاری رفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سڤیل.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی بارێكی دیاریكراو دوور له‌یاسا له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك لایه‌ن كه ده‌بوایه له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستورو یاسادا كاربكه‌ن و هێرشكردنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتیان له جورف ئه‌لسه‌خر ورفاندنی ده‌یان هاوڵاتی جێگای قبووڵكردن نیه و ناكرێت بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ری، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وتی ئه‌منی وئاژاوهگێڕییهكی دیاره بۆ تێكدانی سه‌قامگیری وههوڵێكه بۆ وروژاندنی ناكۆكی تائیفه‌گه‌ری له‌ناوچه‌كه”.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی :” داوا له ده‌زگاكانی ئاسایش ده‌كه‌ین كه رێوشوێنه‌كانی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی ده‌ستگیركراوه‌كانی جورف ئه‌لسه‌خر وكاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كه‌سوكاری خۆیان وكاربكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش وسه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا ورێگهنهدهن كه كه‌سانێكی چه‌كدار له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا خۆشیه‌كانی گه‌لی عیراق له رزگاركردنی موسڵ تێكبده‌ن.