سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی پێشوو: پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی‌دا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی پێشوو كرد كه پێكهاتبوو له‌هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان (نوری راوی و عهلاو ئه‌لسافی وله‌یلا عه‌بدوله‌تیف وباسكال وه‌ردا وفاتین عه‌بدولڕه‌حمان).
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی سیاسی وئاسایشی وڵات وبه‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وچۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی كاركردنیان كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌و كاره‌ش له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕی وشاره‌زایی كادره‌كانی پێشوو ده‌بێت بۆ بنیاتنان وپه‌ره‌پێدانی ئاستی كاركردنی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها جبوری رونیكرده‌وه كه عیراق له‌دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغێكی نوێ وئه‌مه‌ش پێویستی به‌كاركردنی جددی هه‌یه بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی وسه‌قامگیری وڵات، هه‌روه‌ها گووتی كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانمان ده‌بێته پاڵده‌رێكی به‌هێز بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان.