سه‌رۆكی په‌رله‌مان: كاتی ئه‌وه هاتووه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كاندا وقۆناغێكی نوێ ده‌سپێبكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی عیراق
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: كاتی ئه‌وه هاتووه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كاندا وقۆناغێكی نوێ ده‌سپێبكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی عیراق
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌ردانی ماڵی شێخ سه‌عدون عه‌لی فه‌یاز سه‌رۆكی هۆزی بۆعامر له ناحیه‌ی راشدیه كرد وچاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزو ناودارانی ناوچه‌كه كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانبوو سه‌باره‌ت به بارودۆخی خزمه‌تگوزاری وئیداری ناوچه‌كه‌و دۆسیه‌ی ئاسایش ورۆڵی هۆزه‌كان له پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی دوای داعش پێویستی به هۆزه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان ببینن وپه‌یوه‌ندی برایه‌تی له‌نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بلاوبكه‌نه‌وه له‌رێگای كاراكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی به‌جۆرێك كه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه زۆربه‌ی ناوچه‌كان روبه‌ڕوی كێشه‌و به‌ربه‌ستی زۆر ده‌بنه‌وه وئه‌وه‌ش واپێویست ده‌كات كه هه‌ڵوێستێكی جددی وچاودێرییه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ په‌ره‌پێدان وباشتركردنی بواری خزمه‌تگوزاری وئاسایش، هه‌روه‌ها گووتی:” كاتی ئه‌وه هاتووه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كاندا وقۆناغێكی نوێ ده‌سپێبكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی عیراق”.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان پاڵپشتیكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هۆزه‌كان وهه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان به‌رزنرخاند.