سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی ئاهه‌نگی لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆرشی عشرین رۆڵی لیژنه‌ی هۆزه‌كان له دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانیدا به‌رزده‌نرخێنێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌ووته‌یه‌كیدا له ئاهه‌نگی لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆرشی عشرین، دووپاتیكرده‌وه كه جه‌نگی دابێت بریتیه له ئاشتبوونه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی رابردوو وكاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی بواری ئابوری له‌ڕێگای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئابوری.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” قۆناغی داهاتوو پێویستی به یاسای گونجاو هه‌یه بۆ ئاسانكردنی هێنانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی بۆ ناو وڵات وپێویسته كاربكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به داهاتی نه‌وت وبه‌دوای سه‌رچاوه‌ی تری داراییدا بگه‌ڕێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وت سامانێكی ستراتیجیه بۆ ئێمه‌و نه‌وه‌كانی داهاتوو”.
هه‌روه‌ها جبوری رۆڵی لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌مان له دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانیدا به‌رزنرخاند وگووتی كه ئێمه له‌قۆناغی دوای داعشدا پشت بهلیژنهو هه‌موو هۆزه‌كانی عیراق ده‌به‌ستین بۆ بڵاوبكردنهوهی بنه‌ماكانی خۆشه‌ویستی وبرایه‌تی له‌نێوان هه‌موو توێژ‌و هۆزه‌كانی عیراقدا.