له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ چیك، شێخ حه‌مودی‌: عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ ناو قۆناغێكی‌ نوێی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا وهیوادارین ده‌رفه‌تی‌ ئابوری‌ راسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی‌ چیكدا بره‌خسێت

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ چیك له‌ عیراق به‌ڕێز یان فیجیتال كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر بواره‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان كه‌ شاندی‌ په‌رله‌مانی‌ چیكی به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی‌ وه‌به‌رهێنان به‌نیازه‌ له‌به‌غدا تاوتوێی بكات.
شێخ حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش، هه‌نگاو ده‌نێته‌ ناو قۆناغێكی‌ نوێ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وگه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ وپیشه‌سازیدا وگووتی‌ :” قۆناغی‌ نوێ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت”.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ داوایكرد كه‌ مه‌شقپێكردنی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌رده‌وام بێت و هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی‌ ئاسایش وبه‌رگری‌ وته‌ندروستی‌ وپیشه‌سازیدا ئه‌نجام بدرێت، سه‌ره‌ڕای‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی‌ وحكومی‌ وكاراكردنی‌ لیژنه‌كانی‌ دۆستایه‌تی‌ له‌نێوان عیراق وچیكدا.
شایه‌نی‌ باسه‌ لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاتی‌ چیك له‌كۆتایی ئه‌و مانگه‌دا به‌پێی‌ داوه‌تنامه‌یه‌كی شێخ حه‌مودی ده‌گاته‌ به‌غدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com