ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق پیرۆز ده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای گیراو وبهندكراوهكان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/7/2017 له چواره‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وئاماده‌بوونی 172 په‌رله‌مانتار، له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی په‌رله‌مانتارانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه، سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی عیراق له‌رزگاركردنی موسڵ راگه‌یاند و ده‌ستیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی گیراو وبهندكراوهكان.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكرد كه ساڵنامه‌ی یاسادانان كه دانیشتنه‌كانی وه‌رزی ئێستای یاسادانان له‌خۆده‌گرێت بدرێته لیژنه‌و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ بینینی وپه‌سه‌ندكردنی پێش ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی.
دواتر په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د جبوری به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی په‌رله‌مانتاره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا خوێنده‌وه، تێیدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق له‌شاری موسڵ له‌گه‌لی عیراق كرد وئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی باڵا وفه‌توای جیهاد وبه‌رگریكردن له‌وڵات كرد، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ستایشی رۆڵی هێزه چه‌كداره‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه كرد كه توانیان دڕندانه‌ترین گروپه تیرۆریستیه‌كان له‌ناوبه‌رن.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داواكرا كه یاسای پێویست ده‌ربكرێت بۆ پاراستنی مافی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وپابهندكردنی حكومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا به ناونانی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه به‌ناوی ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كان وسه‌ركرده رزگاركه‌ره‌كان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادو ناوه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای داواكردن له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ده‌ستكردن به‌هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی كاره‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن له‌دوای ئه‌نجامدانی ده‌نگدان له‌سه‌ر 19 مادده له یاسای چاكسازی گیراو وبهنكراوهكان، ده‌ستیكرده‌وه به ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ویاسایی وئاسایش وبه‌رگری ومافی مرۆڤ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر په‌رله‌مانتار نیازی میعمار ئۆغلۆ به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش ده‌رهه‌ق به توركمانه‌كان له‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر وتۆزخوماتوو وبه‌شیر خوێنده‌وه وداوای له ئه‌نجومه‌ن كرد ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێك بدات بۆ هه‌ژماردنی ئه‌و تاوانانه وه‌كو جینوساید.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه 18/7/2017 هه‌ڵگیرا.