سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كۆمكاری‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ جێگری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی رێكخراوه‌كه‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی باڵیۆز ئه‌حمه‌د بن حلی‌ جێگری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، بروسكه‌یه‌كی‌ ماته‌مینی‌ بۆ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت نارد.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ بۆ ماڵئاوایی‌ كردنی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ خزمه‌تكار بۆ هه‌موو گه‌لی‌ عه‌ره‌بی‌ وه‌كو خوالێخۆشبوو ده‌ربڕی‌ وئاماژه‌ی‌ به‌ لێهاتوویی‌ وسه‌ركه‌وتوویی‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌ كاره‌كانیدا كرد.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ داوای‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كرد كه‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی‌ خۆی‌ شادبكات وسه‌بوریش بداته‌ هه‌موولایه‌ك، انا لله وانا الیه راجعون .


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com