سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له باڵیۆزی ئیمارات ده‌كات وتاوتوێی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی وڵات و ناوچه‌كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی ئیمارات له عیراق به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌حی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات ودوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی تایبه‌ت به‌جه‌نگی دژی تیرۆر كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه جه‌نگی له‌ناوبردنی داعش گه‌یشتووته قۆناغی كۆتایی وئێمه هه‌نگاو ده‌نێینه ناو قۆناغێكی نوێ‌دا، كه بریتیه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره زیانپێگه‌یشتووه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی رزگاركردن وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان وئه‌مه‌ش پێویستی به پاڵپشتی عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه قۆناغی ئێستا پێویستی به هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌رز هه‌یه له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بۆ ئه‌وه‌ی كاربكرێت بۆ له‌ناوبردنی فیكری توندڕه‌وی ته‌كفیری وكۆتاییهێنان به‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه كه زیانی به‌هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی گه‌یاندووه.