سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له باڵیۆزی توركیا ده‌كات وتاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی توركیا له عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وپێشهاته‌كانی سیاسی وبواری ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه رزگاركراوه‌كان كرده‌وه وگووتی كه سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی وكارایه بۆ سه‌قامگیری عیراق وكۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان تاكه رێگایه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سه‌قامگیریه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر زیادكردنی پاڵپتشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر كرده‌وه وگووتی كه عیراق خوازیاره كه توركیا رۆڵی باش ببینێت له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی عیراق به‌سه‌ر تیرۆر دووپاتكرده‌وه و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری هاوكاریكردنی ئاواره‌كان وفراوانكردنی بواره‌كانی هاوكاری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.