سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ نیوزیله‌ندا: پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هاوكاری‌ پێشكه‌شی‌ ئاواره‌كان بكات وپاڵپشتی‌ عیراقیه‌كان بكات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ نیوزیله‌ندا له‌ عیراق به‌ڕێز جێمس مۆنڕۆ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ له‌نێوان عیراق ونیوزیله‌ندا وپێشهاته‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ ناوخۆیی‌ ونێوده‌وڵه‌تی‌ كرا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ عیراقیه‌كان بوو به‌سه‌ر تیرۆردا وگووتی‌ كه‌ داعش به‌هۆی‌ پاڵه‌وانیه‌تی‌ رۆڵه‌كانی‌ عیراق وپاڵپشتی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ تێكشكا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر كرده‌وه‌ وگووتی‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بكرێت بۆ له‌ناوبردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ تیرۆر وكار بۆ قۆناغی‌ دوای‌ داعش بكرێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌رپسیارێتی‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ وپاڵپشتی‌ ته‌واو پێشكه‌شی‌ ئاواره‌كان بكات وكاربكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئاسایی بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز جێمس مۆنڕۆ پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستان ورزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ وگه‌شبینی‌ خۆی‌ پێشاندا سه‌باره‌ت به‌ توانای‌ عیراقیه‌كان له‌ رزگاركردنی‌ هه‌موو خاكه‌كه‌یان وله‌ناوبردنی‌ تیرۆریستانی‌ داعش به‌شێوه‌یه‌كی‌ كۆتایی‌ وئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پێشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی‌ هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتیه‌ك بۆ عیراق به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com