سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ شاندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ فیقهی: قۆناغی دوای‌ داعش پێویستی‌ به‌ كاری‌ به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ فیقهی بۆ گه‌وره‌ زانایانی‌ عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ندین دۆسیه‌ كرا له‌وانه‌ سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ وهه‌وڵه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان وئاسانكردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی میوان پیرۆزبایی‌ سه‌ركه‌وتن ورزگاركردنی‌ موسڵی‌ له‌ سه‌رۆك جبوری‌ كرد و هه‌وڵ كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌ ده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عیراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ به‌رزنرخاند.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ قۆناغی دوای‌ داعش پێویستی‌ به‌ كاری‌ به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان به‌زووترین كات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر رۆڵی‌ گرنگی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ كرده‌وه‌ له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ بیری‌ توندڕه‌وی‌ وگووتی‌ كه‌ میانڕه‌وی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ فیقهی له‌ خستنه‌ڕووی‌ بیروڕاكان فاكته‌رێكی‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ ناكۆكی‌ وپاڵده‌رێكه‌ بۆ پاراستنی‌ یه‌كگرتوویی‌ وڵات به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی‌ ئاسایش وسه‌قامگیری‌ وڵات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com