سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سه‌ركرده‌كانی سه‌حوه‌ی ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی به‌غدا: دابینكردنی ئاسایش تاكه گرێنتیه بۆ به‌رده‌وامبوونی سه‌قامگیری وجێبه‌جێكردنی گه‌شه‌پێدانی ئابوری
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌حوه‌كانی ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی ئاسایش و سیاسی وڵات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق به‌سه‌ر تیرۆر و رزگاركردنی شاری موسڵ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی چۆنیه‌تی پاڵپتشیكردنی دۆسیه‌ی ئاسایش كرا وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه دابینكردنی ئاسایش ته‌نها رێگایه بۆ زامنكردنی سه‌قامگیری وجێبه‌جێكردنی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و گووتی كه سه‌حوه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له پاڵپشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش وبه‌هێزكردنی ئاسایشی هاوڵاتیان وپاراستنی سه‌روماڵیان.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری سه‌حوه‌كان كرا وتیشك خرایه سه‌ر رێگاكانی دابینكردنی پاڵپشتی بۆ تاكه‌كانی ئه‌و هێزه‌یه وبه‌رزنرخاندنی به‌شداریكردنی سه‌حوه‌كان له پاراستنی ئاسایشی وڵات به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی به‌غدا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌ركرده‌كانی سه‌حوه‌كان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ پاڵپشتیكردنی بۆ سه‌حوه‌كان وبه‌رزنرخاندنی رۆڵیان له چه‌سپاندنی ئاسایش وجێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.