سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له باڵیۆزی كوه‌یت ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێگه‌یشتووه‌كان به‌هۆی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی كوه‌یت له به‌غدا به‌ڕێز سالم غه‌ساب ئهلزهمانان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بواری سیاسی وئاسایش له عیراق كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌سه‌ر دیارترین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه عیراقیه‌كان له موسڵ وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی كاری هاوبه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له ناوچه رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرایه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به پاڵپشتی عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان ولابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوهدانكردنهوهی ناوچه‌كانیان وره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی :” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای پێویسته‌وه پاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌قامگیری وگه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌كات”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕۆڵی وڵاتی كوه‌یتی له پاڵپشتیكردن وهاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌ڕێگه‌ی نێردهكانیهوه له‌عیراق به‌رزنرخاند.