سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سرا ده‌كات وگرنگی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان وپاراستنی سهرۆماڵیان وسه‌پاندنی یاسا له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا دووپاتكرده‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی پارێزگای به‌سرا فه‌ریق روكن جه‌میل شمه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش وجه‌نگی دژی تیرۆر وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی به‌سه‌ر تیرۆریستان ورزگاركردنی شاری موسڵ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی ئاسایشی پارێزگای به‌سرا كرا.
سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان وپاراستنی سه‌روماڵیان و سه‌پاندنی یاسا له‌هه‌موو ناوچه‌كان و رێگه‌نه‌دان لهسووكایهتیكردن به هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه گه‌یشتن به قۆناغی سه‌قامگیری وكاراكردنی بواره‌كانی ئابوری وگه‌شه‌پێدان ودابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان پێویستی به ژینگه‌یه‌كی ئارام وسه‌قامگیر هه‌یه وئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شمه‌ری دووپاتیكرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كان به‌سه‌ر تیرۆردا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌بوو له‌سه‌ر رێگای جێبه‌جێكردنی ئاسایش وسه‌قامگیری و گووتی كه فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌سرا هه‌وڵی گه‌وره ده‌دات بۆ دابینكردنی ئاسایش وسه‌قامگیری بۆ هاوڵاتیان وبه‌رده‌وامبوونی باری سه‌قامگیری له پارێزگای به‌سرا وهه‌موو شاروشارۆچكهكانیدا.