ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ ته‌واوكه‌ری‌ ساڵی‌ 2017 دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/7/2017 له‌ پێنجه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی ساڵی‌ چواره‌می یاسادانانی‌ خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وئاماده‌بوونی‌ 222 په‌رله‌مانتار، كۆتایی‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ ته‌واوكه‌ری‌ ساڵی‌ 2017 هێنا.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ پیرۆزبایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كان به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش له‌ گه‌لی‌ عیراق وجه‌نگاوه‌ره‌كانی‌ به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ وخه‌ڵكی‌ نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی‌ كرد، ورایگه‌یاند كه‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ وبه‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ سه‌ربازی‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی‌ چالاكیه‌ك بۆ خه‌ڵاتكردنی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ رۆژنامه‌وانی‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ رایگه‌یاند كه‌ پێشنیارێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن 70 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ ئیمزا كراوه‌ بۆ زیندوو راگرتنی‌ یادی‌ شه‌هیدانی‌ جه‌نگی‌ دژی‌ داعش وپه‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی‌ رێوشوێنی‌ ئیداری‌ كه‌یسه‌كانیان، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی‌ برینداره‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن گووتی‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا كه‌ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ وه‌رزی‌ یاسادانان ته‌رخان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی‌ یاسا سه‌ره‌كی وگرنگه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وكۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ حه‌وت داواكاری‌ لێپرسینه‌وه‌ گه‌یشتووته‌ ده‌ستی‌ ئه‌نجومه‌ن شه‌شیان رێوشوێنی‌ یاسایی ته‌واوبووه‌ و داواكاری‌ حه‌وته‌م هێشتا له‌ژێر ده‌ستدایه‌ ورایگه‌یاند كه‌ رۆژی‌ 3-8 داهاتوو لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ بازرگانی به‌وه‌كاله‌تدا ده‌كرێت، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار عالیه‌ نوسه‌یف پێشكه‌شكراوه‌، هه‌روه‌ها گووتی‌ لێپرسینه‌وه‌كانی‌ تر به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌فتانه‌ به‌پێی‌ خشته‌ی‌ كاتی بڕیارله‌سه‌ردراو ئه‌نجام ده‌درێن.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای گۆڕینی‌ ناوی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ قادسیه‌ و ته‌ئمیم بۆ دیوانیه‌ و كه‌ركوك كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ و هه‌رێم وپارێزگاكان پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك وتاوتوێی‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ هه‌مواركراوی‌ ساڵی‌ دارایی‌ 2017 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو كرد.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن پێویسته‌ وه‌ڵامی‌ پسیاره‌ زاره‌كیه‌كانی‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان بده‌نه‌وه‌ وگووتی‌ كه‌ واده‌ی‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 20/7/2017 هه‌ڵگیرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com