سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی مامۆستا له دروستكردنی نه‌وه‌ی نوێ له‌م قۆناغه گرنگه له‌مێژووی عیراق ده‌كاته‌وه
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندێكی مامۆستایان
سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی مامۆستا له دروستكردنی نه‌وه‌ی نوێ له‌م قۆناغه گرنگه له‌مێژووی عیراق ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی مامۆستایانی شاری به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا باری خوێندن و په‌روه‌رده‌ی وڵات ودیارترین كێشه‌كانی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی خرایه‌ڕوو وسه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی مامۆستا له دروستكردنی نه‌وه‌ی نوێ له‌م قۆناغه گرنگه له‌مێژووی عیراق كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیكرده‌وه كه عیراق پێشتر و‌ئێستا هیوای به توێژی مامۆستایان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی وڵات ودووپاتیكرده‌وه:” كاتی ئه‌وه‌هاتووه كه مامۆستایان رۆڵی گه‌وره‌تر له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌دا ببینن و گه‌ل چاوی بریوه‌ته ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتن وسه‌قامگیری”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكرد كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌كار بۆ ره‌خساندنی بارودۆخێكی گونجاو بۆ ركابه‌ری زانستی له‌نێوان قوتابیان وگووتی كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره په‌یوه‌سته به په‌ره‌پێدانی وانه‌و شێوازه‌كانی فێركردن وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ولابردنی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی فێركردندا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی ئه‌ندامانی میوان ستایشی رۆڵی سه‌رۆك په‌رله‌مانیان له پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی خوێندن كرد له‌رێگای سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆ وده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن له عیراق.