سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هیواخوازین كه میسر ڕۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه وكاراكردنی زمانی گفتوگۆی بنیاتنه‌ردا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر به‌ڕێز سامح شوكری وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی له‌بواره‌كانی ئابوری وبازرگانی و وه‌به‌رهێناندا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وئاسایش له‌عیراق وناوچه‌كه ودۆسیه‌ی قه‌لاچۆكردنی تیرۆر كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق له دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، پێویستی به پاڵپشتی برا عه‌ره‌به‌كان هه‌یه به‌تایبه‌تی له دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ونه‌هێشتنی بیرۆڕای توندڕه‌و وته‌كفیركردن، ئه‌ویش له‌ڕێگای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شدا به‌جۆرێك كه سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌رپابكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” هیواخوازین میسر رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه وكاراكردنی زمانی گفتوگۆ، بۆ خۆپاراستن له هه‌ڵوێسته دژ به‌یه‌كه‌كان ولێدوانه تونده‌كان كه ده‌بنه هۆی دروستكردنی قه‌یرانی زیاتر”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره پردی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو برا عه‌ره‌به‌كاندا دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆسیه چاره‌نوسسازه‌كاندا رۆڵیان هه‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سامیح شوكری پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق، هه‌روه‌ها خواستی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عیراق بۆ خرمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات.