سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له جێگری نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاوهدانكردنهوهی ناوچه‌كانیان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له جێگری نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێز جۆرجی بۆستن كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سیاسی و ئاسایش ورۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وكاركردن بۆ نزیككردنی بۆچوونه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراق وبه‌هێزكردنی متمانه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ ئاشتبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی له موسڵ وتێكشكاندنی تیرۆر ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان وئاوهدانكردنهوهی ناوچه رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئه‌وه‌ش پێویستی به‌پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز جۆرجی بۆستن پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر وئاوهدانكردنهوهی ناوچه رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان دووپاتكرده‌وه.