سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ به‌ره‌ی‌ نشتیمانی‌ نه‌ینه‌وا ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ به‌ره‌ی‌ نشتیمانی‌ نه‌ینه‌وا شێخ هه‌زال یونس ئاغا حه‌یالی‌ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بواری‌ ئاسایش و خزمه‌تگوزاری‌ له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا وهه‌وڵه‌كانی‌ په‌رله‌مان بۆ نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان كرا.

سه‌رۆك جبوری‌ پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی‌ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانپێگه‌یشتووه‌كان ولابردنی‌ به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان دووپاتكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” پێویسته‌ هۆزه‌كان رۆڵی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ببینن له‌ پاراستنی‌ ئاسایش وسه‌قامگیری‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وبه‌شداری‌ كارا بكه‌ن له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ ژێر ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش”.

له‌كۆتاییدا به‌ڕێزی‌ ستایشی‌ رۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌هه‌موو پارێزگاكانی‌ وڵات كرد و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ژیرانه‌ی‌ ئه‌و هۆزانه‌ له‌گه‌ڵ روداوه‌كان و سوربوونیان له‌سه‌ر پاراستنی‌ یه‌كگرتوویی‌ نشتیمانی‌ له‌وڵاتدا به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com