سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان چاوی‌ به‌ جێگری‌ سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌وێت وجه‌خت له‌سه‌ر خستنه‌كاری‌ هه‌موو تواناكانی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ موسڵ بۆ شوێنی‌ خۆیان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، چاوی‌ به‌ جێگری‌ سه‌رۆككۆمار به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجێفی‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی وئاسایشی‌ وڵات وبارودۆخی‌ ئاواره‌كان له‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ كرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر خستنه‌كاری‌ هه‌موو تواناكانی‌ ده‌وڵه‌ت كرده‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كانی‌ موسڵ بۆ شوێنی‌ خۆیان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان ودابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پێویست بۆ دانیشتووان و گووتی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاڵپشتی‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی‌ داهاتوو پێویستی‌ به‌یه‌كریزی‌ وبه‌رده‌وامبوونی‌ گفتوگۆ هه‌یه‌ بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ له‌به‌رده‌م وڵاتدا.
هه‌رله‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ عیراق وناوچه‌كه‌ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش وكارا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ تر كرده‌وه‌، ئه‌ویش له‌رێگای‌ كاراكردنی‌ گفتوگۆ بۆ نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م لێكتێگه‌یشتنی‌ نشتیمانی‌ وپاراستنی‌ یه‌كگرتوویی‌ وئاسایش و سه‌قامگیری‌ عیراق.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com