ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌دات و متمانه به ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ده‌به‌خشێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/7/2017 له شه‌شه‌مین دانیشتنی ئاسایی ساڵی چواره‌می یاسادانانی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وئاماده‌بوونی 184 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ده‌دات ومتمانه‌ی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ ده‌به‌خشێت و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا ده‌هێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌نگیدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر فوئادی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون وخوێندن و خۆپاراستنی ته‌ندروستی ودابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان وبریندارهكان وئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش وه‌كو وه‌فادارییه‌ك بۆ شه‌هیدو برینداره‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆیارانی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ دا وئینجا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ سوێندی یاساییان خوارد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار نیازی ئۆغلۆ سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی جینوساید له ته‌له‌عفه‌ر وتازه و خورماتو پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرده‌وه به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی گیراو و به‌ندكراوه‌كان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ویاسایی وئاسایش و به‌رگری ومافی مرۆڤه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای چوونهناوهوهو به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی مینامیتا سه‌باره‌ت به زیبهق، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای ئاودانی لیژنه‌ی كشتوكاڵ وئاو وزۆنگاوهكان كرد.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 22/7/2017 هه‌ڵگیرا.