سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا ده‌كاته‌وه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌ ووته‌یه‌كیدا له‌ میانه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی‌ ناره‌زایی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارو كه‌سایه‌تیدا، به‌مه‌به‌ستی‌ داواكردن بۆ په‌له‌كردن له‌ رزگاركردنی‌ ته‌له‌عفه‌ر له‌ده‌ستی‌ تیرۆریستان، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ شاری‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌هۆی‌ پێكهاته‌ جۆراوجۆره‌كه‌یه‌وه‌، پردێكی‌ عیراقی پێكدێنێت وبه‌هۆی‌ داگیركردنی‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ دووچاری‌ قورسترین بارودۆخ هاتووه‌ وتیرۆریستان سورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ له‌ژێرده‌ستی خۆیان، بۆیه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ری‌ ورزگار بكرێت وده‌ست به‌ قۆناغی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاراستنی‌ جۆراجۆری‌ پێكهاته‌ی‌ شاره‌كه‌ بكرێت.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ :” دوای‌ سه‌ركه‌وتن ورزگاركردنی‌ موسڵ له‌تیرۆریستان، پێویسته‌ ئه‌ركی‌ رزگاركردن ته‌واو بكه‌ین وناوچه‌كانی‌ تری‌ ئه‌و پارێزگایه‌ رزگاربكه‌ین وله‌سه‌رووی‌ هه‌موواندا شاری‌ ته‌له‌عفه‌ری‌ خۆڕاگر، كه‌ تا ئێستا له‌ژێر داگیركاری‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌دایه‌ ودانیشتووانی‌ دووچاری‌ قورسترین بارودۆخی‌ ژیان بوونه‌ته‌وه‌”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” دوای‌ ته‌واوكردنی‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ، هێزه‌كانمان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ رووده‌كه‌نه‌ شاری‌ ته‌له‌عفه‌ر وحه‌ویجه‌ وشه‌رقات و خۆرئاوای‌ عیراق بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ ببنه‌ دوایین گۆڕستانی‌ تیرۆریستان وكۆتایی به‌ خورافه‌تی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌سه‌ر خاكی‌ عیراق بهێندرێت”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ گه‌مارۆدراوی‌ ته‌له‌عفه‌ر وئاواره‌كان ده‌ربڕی‌ وهیوای‌ خواست كۆتایی‌ به‌ مه‌ینه‌تی‌ و ئازاری‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ ئه‌وان بهێت وبگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان وده‌ستپی به‌ ژیانی‌ ئاسایی‌ خۆیان بكه‌نه‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com