سه‌رۆكی په‌رله‌مان: خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت توێژی گرنگی كۆمه‌ڵگان و پێویسته یارێزگاری له‌مافه‌كانیان بكرێت وپه‌ره به توانا‌و به‌هره‌كانیان بدرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان له عیراق، دووپاتیكرده‌وه كه خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت توێژێكی گرنگی كۆمه‌ڵگا پێكدێنن وپێویسته هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌و رێكخراوه‌كان كاری زیاتر بكه‌ن بۆ پاراستنی مافه‌كانیان وپه‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌هره‌كانیان وره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ ژیانێكی ئاسایی وپێدانی هه‌موو مافه‌كانیان.
هه‌روه‌ها جبوری له‌ووته‌كه‌یدا رونیكرده‌وه:” په‌رله‌مان هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ ده‌ركردنی یاساكانی پێویست بۆ پاراستنی مافی ئه‌و توێژه گرنگه‌یه و گووتی په‌رله‌مان هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك پێشكه‌شده‌كات بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خواسته‌كانیان به‌دی بێنن وپه‌ره به وزه‌و به‌هره‌كانیان بده‌ن”.
له‌درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی:” پێویسته هۆشیاری سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و توێژه له كۆمه‌ڵگادا زیادبكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت بزانن كه ئیراده ته‌نها رێگایه بۆ سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ وجێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی وئه‌زموونی ژیان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كه‌مئه‌ندامبوون نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م توانا‌و سوربوونی مرۆڤ بۆ به‌خشین وبه‌رهه‌مهێنان، هه‌ربۆیه پێویسته خولی راهێنان وپه‌ره‌پێدان بۆ توێژه‌یه بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی تواناكانیان به‌رزبكرێته‌وه.