سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا: رزگاركردنی شاری موسڵ هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و رزگاركردنی ناوچه‌كانی تری ژێرده‌سڵاتی داعش
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان عێراق و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له دۆسیه‌ی قلاچۆكردنی تیرۆر و جه‌نگی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ودۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه رزگاركردنی شاری موسڵ هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ رزگاركردنی هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش و گووتی:” قۆناغی داهاتوو پێویستی به‌یه‌كخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ قه‌لاچۆكردنی رێكخراوه‌كانی تیرۆریستی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق وناوچه‌كه ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان كرد وئه‌مه‌ش پێویستی هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان وتێكدانی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش زیانیان پێگه‌یشتووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا به‌رده‌وامبوونی وڵاته‌كه‌ی له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها گووتی كه یه‌كگرتوویی عیراق له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات‌دا.