هومام حه‌مودی: كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی مامۆستا و ده‌ركردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌دا..
هومام حه‌مودی داواكاری ئاراسته‌ی دوو وه‌زاره‌ت وپارێزگاكان سه‌باره‌ت به‌مافی مامۆستایان ده‌كات وكاركردنی بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی مامۆستایان و ده‌ركردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان دووپاتده‌كاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌روه‌رده‌یی، داوای له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد كرێی پزیشكی بۆ توێژی مامۆستایان كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ها داوایكرد كه په‌له‌بكرێت له كاراكردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی گه‌شتكردن بۆ مامۆستایان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌مودی داوای له پارێزگای به‌غداو پارێزگاكانی تر كرد، تاوتوێی بابه‌تی ته‌رخانكردنی زه‌وی یان دابینكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی گونجاو بۆ مامۆستایان بكه‌ن وئاماژه‌ی به گرنگی كاراكردنی رۆڵی سه‌ندیكای مامۆستایان وسه‌ندیكا لاوه‌كیه‌كانی پارێزگاكان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاڵی په‌یوه‌ندی سه‌ره‌كی و یاسایی وشه‌رعی له‌نێوان ئه‌م توێژه‌و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌بواری داواكردنی ماف ورێكخستنی كاروباره‌كان.
شێخ حه‌مودی رایگه‌یاند كه‌له‌قۆناغی داهاتووی ئه‌و وه‌رزه‌ی یاساداناندا كارده‌كات له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده بۆ په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسای پاراستنی مامۆستا وپاڵپشتی خۆی بۆ هه‌ر داواكارییه‌ك كه ده‌بێته هۆی جێبه‌جێكردنی دهرهاوێژتهكانی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و دواییه كه له‌لایه‌ن (به‌هجه‌ی ئه‌لباقر) وبه‌هاوكاری نووسینگه‌ی حه‌مودی به‌سترا دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌شداریكردن له به‌ده‌ستهێنانی داواكارییه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و توێژه به‌جۆرێك كه له‌چوارچێوه‌ی یاساكان و رێكخستنه گشتیه‌كاندا بێت.