سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ بریكاری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانی‌ ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ هاوكاریكردن له‌نێوان وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ بریكاری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانی‌ به‌ڕێز حسێن جابری ئه‌نسار و شاندی یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاسۆی هاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی‌ په‌رله‌مانیدا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق قوربانی گه‌وره‌ی‌ له‌پێناو ئاسایش وسه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ داوه‌ و سه‌ركه‌وتنی‌ گرنگی‌ به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش به‌ده‌ستهێناوه‌ وزۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ وڵاتی‌ رزگاركردووه‌ ومه‌ترسی ئه‌و تاقمه‌ تیرۆریستیانه‌ی‌ كه‌مكردووته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ قۆناغی‌ دوای‌ داعش پێویستی‌ به‌ كاركردنی‌ زۆر هه‌یه‌ بۆ كاراكردنی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان وره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌ت بۆ پێشكه‌وتنی‌ ئابوری‌ وره‌خساندنی‌ فاكته‌ره‌كانی‌ سه‌قامگیری‌ وگه‌شه‌پێدان به‌جۆرێك كه‌ ئاسایش به‌رپا بكات وپارێزگاری‌ له‌ سه‌روه‌ری‌ هه‌موو وڵاتان بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بریكاری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی‌ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئاواته‌كانی‌ گه‌لانی هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها گووتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پاڵپشتی‌ عیراق له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆر ده‌كات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com