له‌میانه‌ی چاودێریكردنیدا بۆ ئاهه‌نگی خه‌ڵاتكردنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان.. سه‌رۆكی په‌رله‌مان: كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌رپرسان كات و پلانی چاكسازی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی وڵات ئاشكرا بكه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانه‌ی چاودێریكردنیدا بۆ ئاهه‌نگی خه‌ڵاتكردنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری په‌رله‌مانه‌وه به‌سترابوو گووتی:” رزگاركردنی شاری موسڵ هه‌نگاوێكی راسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌سه‌ر تیرۆردا وهه‌نگاوێكی گرنگ ویه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌سه‌ر رێگای دروستكردنی ژیان بۆ عیراقێكی ئازاد‌و سه‌قامگیرو سه‌ربه‌خۆ”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” ئه‌و سێ ساڵه‌ی رابردوو زیانی زۆری به وڵات گه‌یاند به‌تایبه‌تی ژێرخانی ئابوری كه به‌شێكی به‌هۆی جه‌نگه‌وه و به‌شێكی تری به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ریدا له‌ناوچۆه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌رپرسان دوور له‌زمانی به‌ڵێنی بێ بنه‌ما و ڕسته‌ی بریقه‌دار، كات و پلانی چاكسازی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی وڵات ئاشكرا بكه‌ن.