ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌مواركراو بۆ ساڵی 2017 ده‌دات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 24/7/2017 له هه‌شته‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 180 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له‌سه‌ر دوو یاسا دا وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاسای لێبوردن هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنگره‌ی بۆخارست بۆ ساڵی 2004 كه به رێكه‌وتنامه‌ی پۆستی جیهانیه‌وه لكێندرابوو وله‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و داراییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2016 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی هه‌مواركراوی ساڵی دارایی 2017 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی دارایی و ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای زیندوو ڕاگرتنی قوربانیدانی شه‌هیدانی جه‌نگی دژی داعش وپه‌له‌كردن له ته‌واوكردنی رێوشوێنی كه‌یسه‌كانیان وچاودێریكردنی برینداره‌كانیان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن راپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پرۆژه یاسای چوونه‌ناوه‌وه‌ی كۆماری عیراق بۆ ناو رێكه‌وتنامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به گرێنتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی گوازراو وپرۆتۆكۆله په‌راوێزه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كه‌لوپه‌لی فڕۆكه‌كان و ریكلامی ته‌واوكه‌ری تایبه‌ت به كۆماری عیراق تایبه‌ت به‌م مه‌به‌سته كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 1/8/2017 هه‌ڵگیرا.