سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی چۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری وئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ورزگاركردنی ناوچه‌كانی تری پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی پارێزگای كه‌ركوك كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی پارێزگاكه له‌ڕووی سیاسی وخزمهتگوزارییهوه وچۆنیه‌تی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی رزگاركردنی ناوچه‌كانی تری پارێزگای كه‌ركوك له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كرا وسه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه، به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراوبێت وببێته هۆی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گووتی كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سیاسی زامنه بۆ رێكخستنی بارودۆخه‌كه‌و كۆتاییهێنان به هه‌موو قه‌یرانه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هاوكاریكردنی هاوبه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگا و دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وپاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان وپاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری ودابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كرده‌وه.