پیرۆزبایی لە رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەبۆنەى هەڵبژاردنیەوە
بەڕێز- كاك عومەر سه یدعەلی، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
بەرێزان _ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی وەرگرتنی متمانە و هەڵبژاردنتان بۆ ئەو بەرپرسیارتیە نوێیە و تەواوکردنی پەیکەرەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و لەدڵەوە ئومێدی سەرکەوتن و سەربەزیتان بۆ دەخوازم.
بزوتنەوەکەمان لەم قۆناغە هەستیارەدا هەنگاوێکی گەورەی لە ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی بەسەرکەوتویی تێپەڕاند و گوڕوتینێکی نوێیدا بەهیواو ئومێدی هەژاران و هەموو ئەو ئازادیخوازانەی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاوێنە و نمایندەی ئازار و نەهامەتیەکانی خۆیان دەزانن و چاوەڕانی گەورەیان لێیەتی.
لەم بۆنەیەدا شتێک شایستەی مکوڕ بون و تەئکیدکردنەوە بێت، سوربونە لەسەر ڕێباز و بەرنامەکانی مامۆستا و ڕێبەری گەورەمان نەوشیروان مستەفا، کە تا کۆتایی ژیانی بێشەی خەبات و بەرگریکردنی لەدادی کۆمەڵایەتی و ئازادییە مەدەنیەکان و سەروەری یاسا و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفەمەندانەی بۆ خەڵکی کوردستان، کردە سەنگەری یەکەمی و وەک جەنگاوەرێکی خۆنەویست و پارێزەرێکی ئازا بێماندوبون تێکۆشا لەپێناویدا.
براتان
ئارام شێخ محەمەد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٥-٧-٢٠١٧