سه‌ركرده‌كانی‌ وڵات پیرۆزبایی‌ له‌ شێخ حه‌مودی‌ ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی عیراق

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ به‌در به‌ڕێز هادی‌ عامری سه‌ردانی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ كرد وپیرۆزبایی‌ خۆی‌ به‌بۆنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی عیراق ئاراسته‌ی‌ شێخ كرد.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ پێگه‌یشت، تێیدا ناوبراو پیرۆزبایی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پۆسته‌ی‌ له‌ شێخ حه‌مودی‌ كرد.
شایه‌نی‌ باسه‌ كه‌سه‌ركرده‌كانی‌ فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان ولیژنه‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ سیاسی‌ وپه‌رله‌مانی‌ ورۆشنبیری‌ پیرۆزباییان له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ كرد وله‌سه‌رووی‌ هه‌موویاندا سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم بوو، كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ به‌ زیادكردنێكی‌ جۆری‌ بۆ سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی‌ سیاسی له‌ عیراق له‌قه‌ڵه‌مدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com