سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ نه‌رویج له‌ به‌غدا به‌بۆنه‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ كاره‌كانی‌ له‌ عیراق ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ نه‌رویج له‌عیراق خاتوو سیسیل بیری‌ به‌بۆنه‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ كاره‌كانی‌ له‌ عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی له‌ عیراق وناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان عیراق ونه‌رویج وهاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌ جه‌نگی دژی‌ تیرۆر و رزگاركردنی‌ خاك كرده‌وه‌ و گووتی‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان پێویستی‌ به‌ پاڵپشتیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ وێرانكردنی‌ شاره‌كان زۆر گه‌وره‌یه‌ وله‌توانای‌ عیراقدا نیه‌، هه‌روه‌ها گووتی‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ نه‌رویج رۆڵی‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ رۆڵی‌ نه‌رویجی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ به‌رده‌وامی‌ عیراق له‌جه‌نگیدا دژ به‌تیرۆر به‌رزنرخاند وستایشی‌ رۆڵی‌ باڵیۆز خاتوو سیسیل له‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان عیراق ونه‌رویجدا كرد.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com