هومام حه‌مودی: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ داواكاری ئێمه سه‌باره‌ت به فراوانكردنی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا به‌رزده‌نرخێنین
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، له‌لێدوانێكیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ داواكارییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به فراوانكردنی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا به‌رزنرخاند ودووپاتیكرده‌وه كه پێویسته پاڵپشتی خواسته‌كانی خوێندكارانی زانكۆ به‌هه‌موو پسپۆڕییه‌كان بكرێت.
شایه‌نی باسه كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوێنێ رایگه‌یاند كه پلانی وه‌رگرتنی قوتابیانی خوێندنی باڵا فراوان ده‌كات به یه‌ك كورسی بۆ كه‌ناڵی گشتیدا و دوو كورسی له‌بواری خه‌رجی تایبه‌تدا بۆ پسپۆڕێتی و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌سته‌كاندا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ده‌كرێت وه‌رگرتن فراوان بكرێت بۆ ئاستی دوو كورسی بۆ وه‌رگرتنی گشتی وچوار كورسی بۆ كه‌ناڵی خه‌رجی تایبه‌ت له‌كاتی به‌رده‌ستبوونی پێداویستی ماددی و مرۆڤی و بوونی پێشكه‌شكاران له‌م كه‌ناڵانه‌دا.