سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندێكی رۆژنامه‌نووسانی ئێرانی: راگه‌یاندن رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی وبڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری لێبوردن و میانڕه‌وی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عیراقی، پێشوازی له شاندێكی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگا رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئێرانی كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه راگه‌یاندن رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی وبڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری لێبوردن و میانڕه‌وی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له قه‌ناعه‌تی رای گشتی ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” گه‌لی عیراق قوربانی گه‌وره‌ی له‌پێناو رزگاركردن وپاراستنی یه‌كگرتوویی وڵاته‌كه‌ی به‌خشیوه و راگه‌یاندن كاریگه‌ری دیاری له‌م ده‌ستكه‌وته‌دا هه‌بوو وده‌زگاكانی رۆژنامه‌وانی چه‌ندین شه‌هیدیان له‌پێناو گه‌یاندنی راستی به‌خشیووه”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی رونیكرده‌وه كه هێشتا به‌رپسیارێتیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی راگه‌یاندن له‌بواری ئاراسته‌كردنی رای گشتی وجێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا و گووتی:” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگای ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان، پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگای رۆژنامه‌وانی كردووه”.