سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی‌ رۆڵی‌ یاسادانان و چاودێری‌ په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆكان و وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵای‌ پێشوو دكتۆر حسێن شه‌هرستانی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و ئاسایشی‌ وڵات و چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ یاسادانان و به‌هێزكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كاندا بۆ پاڵپشتیكردنی‌ رۆڵی‌ یاسادانانی‌ ئه‌نجومه‌ن كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی‌ دوای‌ داعش وپاڵپشتیكردنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چه‌سپاندنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ و دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان وپه‌له‌كردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان كرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com