سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق ده‌كات وتاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق به‌ڕێز فرانك بیكه‌ر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی عیراق وناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وگرنگی هاریكاری هاوبه‌ش له قۆناغی داهاتوودا به‌تایبه‌تی له‌بواری په‌ره‌پێدانی ئابوری وگهشهپێداندا كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌هێز بكات، به‌جۆرێك كه سه‌قامگیری به‌هێزبكات و بناغه‌یه‌كی ئابوری به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دابمه‌زرێنێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا خواستی وڵاته‌كه‌ی له‌پاڵپشتیكردنی عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر دووپاتكرده‌وه وگووتی كه هاریكاری ئابوری كارێكی گرنگه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان گه‌لانی هه‌ردوولادا.