ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا‌و بڕیارێكی په‌رله‌مانی ده‌دات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای مافه‌كانی توركمان دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 3/8/2017 له ده‌یه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 235 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له‌سه‌ر دوو یاسا‌و بڕیارێكی په‌رله‌مانی دا وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو پرۆژه یاسا هێنا و بابه‌تی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه هیچ رێگرێكی یاسایی نیه به‌رامبه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار تالیب خربیت له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورسی په‌رله‌مانیه‌كه‌ی تا ئێستا به‌تاڵه.
دواتر په‌رله‌مانتار زیا ئه‌سه‌دی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی مه‌رجه‌عی ئاینی سه‌ید محمد محمد سادق سه‌در و دوو كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار رێناس جانۆ به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی جینوسایدكردنی 8000 كه‌س له هۆزی بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عسی له‌ناوچوو خوێنده‌وه.
دواتر په‌رله‌مانتار خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا داوایكرد دۆسیه‌ی چاودێریكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ شه‌هیدان وزیندانیانی سیاسی وقهرهبووكردنهوهیان به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئاستی قوربانیدانیان بگونجێت كارا بكرێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار محمد ناجی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به مه‌ینه‌تیه‌كانی ناوچه‌ی خه‌تیبی سه‌ر به شاری شوعله له پارێزگای به‌غدا خوێنده‌وه، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵسانی هێزه‌كانی ئاسایش به روخاندنی زیاتر له هه‌زار خانووی هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای رێكخستنی وه‌كاله‌تی بازرگانی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكراوه، له‌كاتێكدا پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی عیراقی بۆ ئیعتیماد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكراوه په‌سه‌ندكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیارێكی په‌رله‌مانی په‌سه‌ندكرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوهدانكردنهوهوه پێشكه‌شكراوه سه‌باره‌ت به پێدانی پارچه‌ی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆچكردوو له‌كاتی خزمه‌تكردنی فه‌رمیدا وئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه رێوشوێنی تۆماركردنیان پێش ده‌رچوونی بڕیاری ژماره 33 ی ساڵی 2016 ته‌واونه‌كراوه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری ژماره (29)ی ساڵی 2016 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكراوه وخوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای مافه‌كانی توركمان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مافی مرۆڤ پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت به‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار عالیه نوسه‌یف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گووتی كه پێویسته كێشه‌ی لێپرسینه‌وه‌كه له‌رێگای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا چاره‌سه‌ر بكرێت وجه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان كه ژماره‌یان ده‌گاته 7 داواكاری كرده‌وه و گووتی كه له رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێن و رۆژی 10-8 ده‌ستنیشانكراوه بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ ورۆژی 21-8 لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار عالیه نوسه‌یف ئاماده‌یی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت وگووتی كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆی نیه بڕیار له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا بدات وبڕیاری تۆماركردنی سكاڵای به هه‌وڵێك له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ دواخستن و خۆ دزینه‌وه له لێپرسینه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه دوای پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر داواكاری لێپرسینه‌وه‌كه كردووه، بڕیاردرا بابه‌تی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كرێت بۆ راگه‌یاندنی رای خۆی سه‌باره‌ت به بابه‌تی لێپرسینه‌وه‌كه.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 5/8/2017 هه‌ڵگیرا.