سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆك هۆزو جوتیارانی دیوانیه: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات وله‌سه‌رووی هه‌موویاندا چینی جوتیاران
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای دیوانیه وبه‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار جه‌واد بۆلانی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوان سه‌باره‌ت به بارودۆخی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانی پارێزگاكه بوو، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی ئاسایش و رۆڵی هۆزه‌كان له چه‌سپاندنی سه‌قامگیری.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی دوای داعش پێویستی به رۆڵی هۆزه‌كان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی برایه‌تی له‌نێوان هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ی كاراكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وگووتی كه هۆزه‌كان له‌پێشه‌نگی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا بوون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” زۆربه‌ی پارێزگاكان دووچاری زۆرێك له كێشه‌و مه‌ترسیه‌كان ده‌بنه‌وه وپێویستیمان به هه‌ڵوێستێكی جددی هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی بواری ئابوری له‌رێگه‌ی پاڵپشتیكردنی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ وپیشه‌سازی وخولقاندنی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ گه‌نجانی بێكار وئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی بۆ سه‌ر باری ئاسایش و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كانیان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌رێزی رونیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكان پاڵپشتی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات به‌تایبه‌تی جوتیاران بۆ هاوكاریكردنیان و په‌ره‌پێدانی بواری كشتوكاڵی وڵات.
جبوری گووتیشی كه كاتی ئه‌وه هاتووه بۆ تێپه‌ڕاندنی خاڵی لاوازی و كێشه‌كانی قۆناغی رابردوو ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ده‌ستكردن به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزو ناودارو جوتیاران سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد بۆ هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ جێبه‌جێكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وپاڵپشتیكردنی دۆسیه‌كانی جوتیاران له‌ناو په‌رله‌مان و كاركردنی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی له وڵات.