له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كانی عیراق.. سه‌رۆكی په‌رله‌مان: ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌كاری به‌رده‌وامدان بۆ ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان وخزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونیدا له ئاهه‌نگی لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی خه‌ڵاتكردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیار‌و كاریگه‌ر، دووپاتیكرده‌وه كه په‌رله‌مان له‌م خووله‌ی ئێستادا كاری كردووه بۆ ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان ودیارترینیان ئه‌و یاسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرۆسه‌كانی رزگاركردن هه‌یه كه له‌ده‌ره‌نجامدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه به‌ده‌ستهات، هه‌روه‌ها یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ماوه‌ی رابردوودا به‌كاركردنی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل، سه‌لماندیان كه خه‌مخۆری گه‌ل و وڵاتی خۆیانن وهه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی سیاسی ویاسادانانی وڵات دووچاری چه‌ندین مه‌ترسی بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پاڵشتیهكی مه‌عنه‌وی وپاڵدهرێكی به‌ئێمه به‌خشی بۆ كاركردنی زیاتر و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هۆزه‌كانی عیراق كه ده‌بێته هۆكاری به‌هێزكردنی رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌رێگه‌ی به‌دواداچوون و چاودێریكردنی كاره‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و كۆششی گه‌وره‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل بگونجێت به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كانی عیراق ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وچه‌سپاندنی ستوونه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراتی له وڵات‌دا كرد.