ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ئیقامه‌ی بێگانه‌كان ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی سێ یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/8/2017 له‌یازده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 200 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له سه‌ر یاسای ئیقامه‌ی بێگانه‌كان دا وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی سێ یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه نوێنه‌رانی كه‌ركوك وسه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی دوو رۆژی رابردوو له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان رێكه‌وتوون وگووتی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌نێوان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك ده‌به‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه بخرێته ناو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوودا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن پرۆژه یاسای ئیقامه‌ی بێگانه‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو په‌سه‌ندكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر فوئادی رایگه‌یاند كه دانیشتووانی ناوچه‌كانی شوعله‌و غه‌زالیه‌و حورییه‌و سابیات به‌هۆی قه‌یرانی كه‌می كاره‌باوه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی هاندان و پاراستنی دوولایه‌نه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق وحكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ئابوری و ه‌به‌رهێنان پێشكه‌شكرابوو كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (11)ی ساڵی 2007 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی بیسته‌م بۆ یاسای موڵكداریه‌تی ژماره (25)ی ساڵی 1960 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه 7/8/2017 هه‌ڵگیرا.