سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: هیچ پاڵده‌رێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌ی داڕشتنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه نیه وهیچ ئیراده‌یه‌ك له‌سه‌روی ئیراده‌ی گه‌له‌وه نابێت
دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی گه‌نجانی (حه‌ل)دا دووپاتیكرده‌وه كه عیراق توانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌و بێ وێنه به‌ده‌ستبێنێت ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانمان به‌سه‌ر داعش ورزگاركردنی عیراق له گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌رده‌م بوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” له‌قۆناغی داهاتوودا گه‌نجان به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه ده‌توانن دوارۆژی عیراق دیاریبكه‌ن وپه‌ره‌پێدان وبنیاتنانی وڵات به‌باشترین شێوه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها جبوری رونیكرده‌وه كه هیچ پاڵده‌رێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌ی داڕشتنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه نیه وهیچ ئیراده‌یه‌ك له‌سه‌روی ئیراده‌ی گه‌ل كه خۆی له‌ده‌نگی نوێنه‌رانیدا ده‌بێنێته‌وه نابێت وگووتی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی ئه‌و یاسایه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسادا ده‌یدات ده‌بێته جێگه‌ی ڕێز‌و پێزانینی هه‌موولایه‌ك.