سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو جیاواز ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر وهاوپه‌یمانێتیه‌كان دوور ده‌بن له مه‌زهه‌بگه‌ری
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه ساڵی داهاتوو له‌ژیانی عیراقیه‌كاندا جیاكه‌ره‌وه ده‌بێت
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو جیاواز ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر وهاوپه‌یمانێتیه‌كان دوور ده‌بن له مه‌زهه‌بگه‌ری
دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وانه‌یه‌كی له سه‌نته‌ری ئیشان بۆ لێكۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی ستراتیجی پێشكه‌شكرد.
سه‌رۆك جبوری له‌وانه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه كه ساڵی داهاتوو جیاكه‌ره‌وه ده‌بێت له ژیانی عیراقیه‌كاندا وسه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ قۆناغێكی نوێ كه ناونیشانه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت و گووتی كه هه‌ڵبژاردنه‌كان جیاواز ده‌بێت و كۆمسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌گرێته ئه‌ستۆ وساڵی نوێ ناونیشانی قۆناغی دوای داعش هه‌ڵده‌گرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی پێیوایه كه ئاستی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمدا به‌رزتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وپێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانێتیه‌كانی هه‌ڵبژاردندا جبوری دووپاتیكرده‌وه:” به‌ڕای من هاوپه‌یمانێتیه‌كان دوور ده‌بن له مه‌زهه‌بگه‌ری ناوخۆ وله به‌رژه‌وه‌ندی ناكۆكی هه‌رێمیدا ده‌بێت وبه‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی نه‌ك مه‌زهه‌ب وتائیفه‌گه‌ری”.
هه‌روه‌ها گووتی:” له‌لایه‌نی ئابورییه‌وه پێویسته سیاسه‌تێكی ئابوری توكمه دابڕێژرێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت وكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ بۆ داهات، ئه‌گه‌رنا دووچاری كورتهێنانێكی گه‌وره له بودجه‌دا ده‌بین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری داوایكرد كه ره‌چاوی هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بكرێت دوور له ناكۆكی و ڕكابه‌ری هه‌رێمی و گووتی ئه‌و رێبازه كاریگه‌ری باشی بۆ عیراق وناوچه‌كه ده‌بێت ودوور ده‌بێت له ناكۆكی و كێشه‌كان.