سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ كاری‌ سه‌ندیكاكان ویاساكانی‌ په‌یوه‌یست به‌پاڵپشتیكردنی‌ توێژی كرێكاران له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكانی‌ كرێكاران تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكانی‌ كرێكاران له‌ عیراق ده‌كات.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ كاری‌ سه‌ندیكاكان ودیارترین یاساكانی‌ په‌یوه‌ست به‌ پاڵپشتیكردنی‌ توێژی‌ كرێكاران كرا وبه‌ڕێز جبوری‌ گوێبیستی‌ كێشه‌و داواكارییه‌كانی‌ شاندی‌ میوان بوو.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ رۆڵی‌ چینی‌ كرێكاران كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌ قۆناغی ئێستادا كه‌ پێویستی‌ به‌ یه‌كده‌ستی‌ هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌ بۆ بنیاتنانی‌ ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پیشه‌یی‌ و ده‌ستپاكی‌ وبه‌رزكردنی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌” پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك له‌رێگای‌ كاركردنی‌ جددی وبه‌رپرسیارانه‌ هه‌وڵبده‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانپێگه‌یشتووه‌كان به‌هۆی‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆره‌وه‌ وچه‌سپاندنی‌ ئاسایش وسه‌قامگیری‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عیراق” وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ په‌رله‌مان له‌ وه‌رزی‌ ئێستای‌ یاساداناندا كار ده‌كات بۆ ده‌ركردنی‌ یاسای پێویست بۆ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیان به‌هه‌موو ئاست وتوێژه‌كان، هه‌روه‌ها گووتی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌ن له‌كاركردندایه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی‌ مافی‌ خانه‌نشینی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ وتایبه‌ت ورایگه‌یاند” كار ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی‌ مافی‌ كرێكاران وپاراستنیان له‌پێناو دابینكردنی‌ ژیانی‌ ئاسووده‌ بۆیان”.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ شاندی‌ میوان ستایشی‌ رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ پاڵپشتیكردنی‌ كاری‌ سه‌ندیكایی‌ كرد وكاركردنی‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ڕێزی‌ بۆ ده‌ركردنی‌ یاسای تایبه‌ت به‌ پاڵپشتیكردنی‌ ئه‌و كه‌رته‌ له‌ وڵاتدا به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com