سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واوكردن یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وپاراستنی مافی نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌موولایه‌ك ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیدا كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات بپارێزن و گووتی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسیه‌كان وكاركردن بۆ گه‌یشتن به شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراو بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گووتی:” قۆناغی ئێستا واپێویست ده‌كات كه هه‌موولایه‌ك رووبكه‌نه زمانی گفتوگۆی ئارام ودوركه‌ون له ناكۆكی وئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌قه هه‌ستیاره‌كان له‌یاساكاندا پێش ئه‌وه‌ی بخرێنه به‌رده‌م ده‌نگدانه‌وه گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر بكرێت ” و دووپاتیكرده‌وه:” ئێمه به‌قۆناغێكی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت وپێویسته له‌سه‌رمان هه‌موو تواناكانمان بخه‌ینه‌كار بۆ په‌سه‌دكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جۆرێك كه مافی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موولایه‌ك تێیدا پارێزراوبێت و متمانه‌ی هاوڵاتی عیراقی به‌ده‌ست بێنێت وخواسته‌كانی له دۆسیه‌ی چاكسازییه‌كاندا به‌دی بهێنێت”.